"گریزمان لە بزن دەچێت"

رووداو-هەولێر

ئانتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوازی نوێی قژی هاندەرانی تووشی شۆککرد کرد.

یاریزانە فەرەنسییەکە  لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەهۆی ستایلی نوێی قژییەوە هاندەرانی تووشی سەرسوڕمان کرد و بووە مانشێتی میدیاکان بە  شێوازی قژی بزن وەسفییان کرد.

ئەستێرەکەی رۆخیبلانکۆس دوای  رەنگکردنی قژی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هەنادەرانییەوە رووبەڕووی رەخنەیەیکی زۆر بوویەوە و گاڵتەیان پێکرد.

ماوەیەکە ئانتوان گریزمان  بە رەنگکردن و ستایلی نوێی قژییەوە دەبێتە مانشێتی میدیاکان کە ماوەیەک لەمەوبەریش رەنگی قژی شین کردبوو ئەکاتەش بووە جێی رەخنەی هاندەرانی.