مۆدێلێک نهێنییە ئابڕووبەرەکانی ئاهەنگەکەی لامين یامال ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

خانمە مۆدێلێکی ناسراوی ئیسپانی، بە لێدوانێکی شۆکهێنەر، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند، دوای ئەوەی نهێنییەکی ئابڕووبەرانەی ئاهەنگی لەدایکبوونی لامين یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیای ئاشکراکرد و گوتی "داوای مەرجی سەیر لەو کچانە کراوە کە بانگهێشت کرابوون بۆ ئاهەنگەکە".

 
دوێنێ لامین یامال بە بۆنەی بوونی بە 18 ساڵ، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ رۆژی لەدایکبوونی سازکرد، کە چەندین کەسایەتی و هاوڕێکانی بانگهێشتکرابوون.

کلاودیا کالڤۆ، کە مۆدێلێکی بەناوبانگی ئیسپانییە، لە لێدوانێکدا کە بەخێرایی لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، باسی لە وردەکاریی بانگهێشتکردنی بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی لامين یامالی ئەستێرەی لاوی بلاوگرانا کردووە و چەندین زانیاریی سەرسوڕهێنەری خستووەتەڕوو.

ئەو مۆدێلە ئاشکرای کردووە کە بانگهێشت کراوە بۆ ئاهەنگەکە لە بەرامبەر بڕێک پارە، بەڵام چەند مەرجێکی سەیر و دیاریکراو بۆ کچانی ئامادەبووی ئاهەنگەکە دانراوە.

کالڤۆ دەڵێت "داوام لێکرا ئامادەی ئاهەنگی لەدایکبوونی لامين یامال بم. بڕی 10 بۆ 20 هەزار یۆرۆیان پێشکێش کردین بۆ ئەوەی بڕۆین، بەڵام نازانم چاوەڕێی چییان لە ئێمە دەکرد. ئەوان داوای کچی قژزەردیان دەکرد بەمەرجی ئەوەی قەبارەی سنگیان گەورەبێت. هەروەها نەماندەتوانی مۆبایلەکانمان لەگەڵ خۆمان ببەین".

تاوەکو ئێستا نە لامين یامال و نە نوێنەرانی، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە، کە قسەکانی ئەو خانمە مۆدێلە هەرایان ناوەتەوە.