گارناچۆ، رۆناڵدۆ تووشی شۆک دەکات

رووداو دیجیتاڵ

 

گارناچۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و نموونەی باڵای خۆی تووشی شۆک کرد و گرێبەستێکی گەورەی یانەی نەسڕی رەتکردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە خودی رۆناڵدۆ داوای لێکردووە بچێتە نەسڕ.
 
ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی مانچێستەر یونایتد و یەکێک لە گەورەترین هاندەرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی تووشی شۆکێکی گەورە کردووە.
 
گارناچۆ بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی گرنگیپێدانی یانەی نەسڕی سعوودییەوە داوە و گرێبەستی یانەکەی رەتکردووەتەوە، کە یانە سعودییەکە دەیویست لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات.
 
بەگوێرەی میدیای بەریتانیا، گارناچۆ گرێبەستەکەی یانەی نەسڕی رەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی سعودی یاری بکات، ئەمەش وادەکات جارێکی دیکە لەگەڵ رۆناڵدۆ پێکەوە یاری نەکەنەوە، کە پێشتر پێکەوە بۆ مانچێستەر یونایتد یارییان کردووە.
 
لە رۆژانی رابردوودا ناوی گارناچۆ بەشێوەیەکی بەرفراوان بەیانەی نەسڕی سعوودییەوە گرێدرابوو و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دەچێتە ریزەکانی ئەو یانەیە، بەتایبەتی دوای ئەو راپۆرتانەی باسیان لەوە دەکرد کە یانەکە ئامادەیە گرێبەستێکی خەیاڵی بەبڕی نزیکەی 80 ملیۆن پاوەند پێشکێشی بکات، بۆ ئەوەی مانچێستەر یونایتد رازی بکات دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەکە ببێت.
 
ئەو سەرچاوانە دووپاتی دەکەنەوە گارناچۆ، کە بەهای بازاڕییەکەی 45 ملیۆن یۆرۆیە، لە سعودیە یاری ناکات. هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە کە چەندین یانەی ئەورووپی وەک ناپۆلی، چێڵسی، ئاستۆن ڤێلا، ریال سۆسیداد و لایپزیگ گرنگی پێدەدەن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ کامیان گرێبەستی فەرمییان پێشکێش نەکردووە.
 
گارناچۆ، کە رۆناڵدۆ بە پێشەنگی خۆی دەزانێت، لەساڵی 2020 لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد. لەو کاتەوە 144 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە، 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 گۆڵیشی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە دیارترین بەهرەمەندە گەنجەکانی جیهان.
 
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە رۆناڵدۆ خۆی راستەوخۆ دەستوەردانی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریزانەکە، هەر ئەمەش وایکردووە کە رەتکردنەوەکەی گارناچۆ ببێتە شۆکێک بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە.
 
گارناچۆ هێندە سەرسامە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هێندە خۆشی دەوێت، سەرەڕای ئەوەی ئەرجەنتینییە هەمیشە لە ئاهەنگی گۆڵکردندا لاسایی دۆن دەکاتەوە.