بواتینگ باشترین یاریزانی ساڵە
رووداو - هەولێر
جیرۆم بواتینگ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن وە باشترین یاریزانی ساڵی رابردوو لە ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.
بواتینگ بەبەدەستهێنانی 163 دەنگ توانیی پلەی یەکەم بباتەوە و پێش تۆماس مولەر بە 95 دەنگ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری وەرزی رابردووی بۆندسلیگا کەوت کە ئەویش 90 دەنگی بەدەستهێنا.
بواتینگی 27 ساڵ لەساڵی 1997 دوای یۆرگن کۆلەر یەکەم بەرگریکەرە نازناوی باشترین یاریزانی ساڵی ئەڵمانیا بباتەوە.
دوای بردنەوەی ئەو خەڵاتەش بواتینگ لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا کەلەلایەن گۆڤاری کیکەر بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە، هەست بەشانازییەکی گەورە دەکات لەبەرامبەر بردنەوەی ئەو خەڵاتە.