خشته‌ى یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌می جامی كوردستان
رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد كه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی كوردستان دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دێته ئه‌نجامدان.
سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به رووداوی گوت: "یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی كوردستان له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
گوتیشی: "تیروپشكی قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام درا و هه‌ر یانه‌یه‌كی پله نایاب له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات. جێی باسه خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی كوردستان به‌و جۆره‌یه:
سیروانی نوێ - ده‌ربه‌ندیخان
شه‌هیدان- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سۆران - هندرێن
سه‌رچنار - هه‌ڵۆ
شه‌قڵاوه - شێروانه
ئالتون كۆپری - زاخۆ
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید - كه‌ركووك
گاره - ئارارات
ئاشتی - نه‌ورۆز
سه‌یدسادق - زێره‌ڤانی
ئاكرێ- ئاڵا
دووبز - سلێمانی
گازی باكوور - پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سۆلاڤ - دهۆك
سێمێل - هه‌ولێر
كۆیه - بروسك.