یاساكانی تۆپی پێ هه‌موار ده‌كرێنه‌وه
"له ئینگلته‌را راهێنه‌ر به 4 كارتی زه‌رد یارییه‌ك راده‌گیرێت"
رووداو ـ هه‌ولێر
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی وا له تۆپی پێ بكرێت، خۆشتر و دادپه‌روه‌رانه‌تر بێت، هه‌ندێ وڵات یاسای تازه‌یان هیناوه‌ته نێو یارییه‌كانی تۆپی پێ، له‌وانه‌ی یاسای په‌یوه‌ست به لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت، به‌زۆری ئه‌و تیپه‌ی یه‌كه‌مجار تۆپه‌كه لێده‌دات ده‌باته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌فیڕۆنه‌دانی كات و شتی دیكه‌ش. گرنگترین ئه‌و یاسایانه كامه‌ن و له‌كوێ به‌كار ده‌هێندرێن؟ له‌و كاته‌ی نه‌مسا سیستمێكی ته‌واو تازه‌ی به‌سه‌ر خولی نه‌مسا هێناوه، كه ژماره‌ی یانه‌كان زیادبووه‌و شێوازی ركابه‌ریكردن گۆڕاوه، له‌پێناو ره‌واج په‌یداكردن و راكێشانی زیاتری جه‌ماوه‌ر، هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا، گۆڕانكاریی سنورداریان ئه‌نجامداوه، وه‌ك ماڵپه‌ڕی شپۆرت شاوی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، گرنگترین ئه‌و گۆڕانكاریانه ئه‌مانه‌ن:
هۆڵه‌ندا (لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه)
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، له كاتی په‌نابردنه به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه، ئه‌و تیپه‌ی یه‌كه‌م تۆپ لێده‌دات، رێژی بردنه‌وه‌ی له تیپه‌كه‌ی دیكه زیاتر ده‌بێت، بۆیه هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه، له یارییه‌كانی جام له وه‌رزی تازه‌دا، لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به سیستمی A B B A (ئه‌ی بی بی ئه‌ی) لێبدرێت، یه‌كه‌م تیپ یه‌ك لێدان جێبه‌جێ ده‌كات، پاشان تیپی دووه‌م 2 لێدان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مجاره تیپی یه‌كه‌م دوو لێدان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌مشێوه‌یه.
ئینگلته‌را (كارتی زه‌رد)
وه‌ك نه‌ریتێك كارتی ئاگاداركردنه‌وه، به رووی یاریزانان به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئینگلته‌را ئێستا رێگه‌ی داوه، كارتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی راهێنه‌رانیش هه‌بێت، كه‌چی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ پیاده ناكرێت، به‌ڵام له خولی نزمتر و پێشبڕكێكانی جام پیاده ده‌كرێت. ناوبژیوان ده‌توانێت كارتی زه‌رد بداته راهێنه‌ر، ئه‌گه‌ر ره‌فتارێكی نه‌شیاوی وه‌ك گاڵته‌پێكردن، یان هاویشتنی بوتڵی ئاو بكات. هه‌ر راهێنه‌رێك 4 كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت، یه‌ك یاری راده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر 8 كارت وه‌رگرێت، 2 یاری راده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر 12 كارت وه‌رگرێت، 3 یاری راده‌گیرێت، ئه‌گه‌ریش 16 كارت وه‌رگرێت، راهێنه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دیسپلین ده‌كرێت.
ئه‌ڵمانیا (ئامێری ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر كورسی راهێنه‌ران)
له سه‌ره‌تای وه‌رزی تازه‌ی خولی ئه‌ڵمانیاوه، رێگه به راهێنه‌ران ده‌درێت، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، بۆ مه‌به‌ستی ته‌كتیكی به‌كاربێنن. بۆ نموونه شرۆڤه‌كارێكی ته‌كتیكی، دانیشتوو له‌سه‌ر په‌یژه‌كان، نامه و ئامۆژگاری بۆ راهێنه‌ر بنێرێت. هه‌روه‌ها پزیشكی تیپیش ده‌توانێت، به هۆكاری په‌یوه‌ندیكردن، راهێنه‌ر له ره‌وشی یاریزانی پێكراو ئاگادار بكاته‌وه.
فیفا (چه‌ندین بنه‌مای تازه)
له پێشبڕكێكانی تازه‌پێگه‌یشتوواندا، فیفا هه‌مواره تازه‌كان تاقی ده‌كاته‌وه، له‌وانه به‌خیشنی كارتی زه‌رد و سه‌وز به راهێنه‌ران، بۆ نموونه له ئینگته‌را. وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به فیڕۆنه‌چوونی كات له‌كاتی گۆڕینی یاریزان، رێگه به یاریزان ده‌درێت، له هه‌ر شوێنێكی یاریگه بێت بچێته ده‌ره‌وه، نه‌وه‌ك چاوه‌ڕێی بكرێت، تاوه‌كو له ناوه‌ڕاستی یاریگه ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه باوه. هه‌روه‌ها فیفا جێبه‌جێكردنی لێدانی گۆڵیشی هه‌موار كردووه‌ته‌وه، پێشتر ده‌بووایه تۆپ له ناوچه‌ی سزا بچێته ده‌ره‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به‌ر یاریزانێك بكه‌وێت، كه‌چی هه‌مواری تازه پێیوایه جێبه‌جێكردنی لێدانی گۆڵ، ده‌كرێت دواتر به‌ر تۆپه‌كه بكه‌وێت، چ له ناوچه‌ی سزا چووبێته ده‌ره‌وه یان نا، وه‌ك ماڵپه‌ڕی شپۆرتی شاوی ئه‌ڵمانی روونیكردووه‌ته‌وه.