درۆگبا واز لە یاریکردن دەهێنێت
رووداو-هەولێر
دیدێ درۆگبای یاریزانی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و پێشووی یانەی مارسیلیای فەرەنسی واز لە یاریکردن دەهێنێت.
یاریزانە 39 ساڵییەکە لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی وەرزشی کەناڵی RMS فەرەنسی رایگەیاند" وەرزی داهاتوو کۆتا وەرزم دەبێت کە یاریدەکەم، دەبێت لە خاڵێکدا بوەستی، یاری تۆپی پێ زۆر چێژ بەخشە بەڵام ئیدی 39 ساڵم و وەک جاران ناتوان یاریبکەم".
درۆگبا باسی لە یانە کۆنەکەیشی کردووە دەڵێت" مارسیلیام هەمیشە خۆشویستووە، هەموو کاتیش ئارەزووم کردووە بگەڕێمەوە و یاری بۆ بکەم بەڵام بەداخەوە کە نەمتوانی".
دیدێ درۆگبا پێشتر یاری بۆ یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و مارسیلیای فەرەنسی و گەڵاتاسەرای تورکی کردووە و بە نیازە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.