سیروانی نوێ کۆنتڕۆڵی ئیستەنبووڵیان کرد
رووداو-هەولێر
سێ کچە یاریزانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ کۆنترۆڵی خەڵاتەکانی دیداری نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵیان لە یارییەکانی راکردنداکرد.
یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ لە رۆژانی ١٤ و ١٥ـی ئەم مانگە بە بەشداری چەند وڵاتێکی ئاسیا، ئەمریکا و ئەوروپا بەڕێوەدەچن، تێیدا کچانی یانەی سیروانی نوێ کە بەناوی هەڵبژاردەی عێراقەوە بەشدارییانکرد توانیان پلەی یەکەم لە سەرجەم رکابەرییەکاندا بەدەستبهێنن.
دڵسۆز عوبێد لە راکردنی ٦٠ مەتری بەربەستدا پلەی یەکەمی بردەوە و ماوەکەی بە ٨:٠٥ بڕی و بەسەر پاڵەوانانی ئەمریکا، لوبنان و تورکیادا سەرکەوت.
بانو تەھا کچە یاریزانی سیروانی نوێ باشترین ژمارەی خۆی لە دیدارەکەدا لە رکابەرییەکانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵاندا لە راکردنی ٦٠ مەتری تۆمارکرد کاتێک ماوەکەی بە ٨:٣٩ چرکە بڕی.
رێناز سەعید کچە یاریزانی تیپی گۆرەپان و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ پلەی یەکەمی راکردنی ٤٠٠ مەتردا
سارا سالاریش کە لە یارییەکانی یەک بازدا بەشداریکردووە ئەمڕۆ کاژێر ١٤:٠٠ یاری دەکات و بەربژێری یەکەمە بۆ بردنەوەی پلەی یەکەمی دیدارەکە.
کچانی سیروانی نوێ لەلایەن سیروان حامیدی راهێنەرەوە بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ئامادەکراون و پێشتریش چەندین نازناو و دەستکەوتی نێودەوڵەتییان بردووەتەوە.