لوکاکۆ دەیەوێت تۆفێز جێبهێڵێت


رووداو – هەولێر
رۆمێلۆ لوکاکۆ ، یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن رایگەیاند دەیەوێت ریزی یانەکەی جێبهێڵێت.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئینگلتەرا، یاریزانە 23 ساڵییە بەلجیکییەکە  گوتوویەتی" دەیەوێت لە یەکێک لە یانەکانی چامپیۆنزلیگ درێس بپۆشێت و یاری بکات ".

لۆکاکۆ لە سالی 2019 گرێبەستی لەگەل یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی دێت و رایگەیاند کە کۆتایی وەرز یانەکە جێدەهێڵێت.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە رۆناڵد کۆیمانی راهێنەری یانە شینەکەی مێرسیساید هەوڵی زۆر بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە رەش ئەسمەرە دەدات، بەڵام زۆری فشارەکان لەسەری و حەزی ئەو یاریزانە بۆ یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ، رێگرە لە بەردەم مانەوەیدا لە ئێڤێرتۆن.

رۆمێلۆ لەم وەرزەدا لەگەل یانەی ئیڤەرتۆن بەشداری 27 یاری کردووە 19 گۆڵی تۆمار کردووە ، دەنگۆش هەیە کە دەگەڕێتەوە چێڵسی یانە کۆنەکەی.