ئامارەکانی بارسێلۆنا و مێسی دوای بردنەوەیان لە چێڵسی


رووداو - هەولێر


دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرکەوتنێکی گەورەی بە 3-0 بەسەر یانەی چێڵسی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشت، یانەکە چەندین ریکۆرد و ئاماری نوێی تۆمارکرد، بەتایبەتیش لیۆنێل مێسی کە لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.

ئامارەکانی دوای یارییەکە

بارسێلۆنا بۆ جاری یازدەیەم لەسەریەک گەیشتە قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، درێژترین ژمارەی پێوانەیی پاڵەوانێتییەکەیە

لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکەمی بەرامبەر چێڵسی کە لە دوای دوو خولەک و 8 چرکە تۆماریکرد بووە خێراترین گۆڵی ئەو یاریزانە لە کاروانی وەرزشییدا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی.

مێسی دوای ئەوەی لە 10 یاریی یەکەمیدا بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد، لە دوایین 18 یارییدا 20 گۆڵی لە یانەکانی پرێمەرلیگ کردووە.

100 گۆڵه‌که‌ی مێسی له‌ چامپیۆنزلیگ

60 گۆڵ له‌ قۆناخی کۆمه‌ڵه‌کان
24 گۆڵ له‌ قۆناخی 16
10 گۆڵ له‌ قۆناخی 8
4 گۆڵ له‌ قۆناخی پێشکۆتایی
2 گۆڵ له‌ یاریی کۆتایی

سێ یانەی ئیسپانی بۆ وەرزی شەشەم لەسەریەک لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگن، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پاڵەوانێتییەکەیە.

مێسی دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم یاریزانە بگاتە 100 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە رۆناڵدۆ خاوەنی 117 گۆڵە.

بارسێلۆنا 24 یاریی لە یانەکانی ئینگلتەرا بردووەتەوە زیاتر لە یانەکانی هەموو وڵاتەکانی دیکە.