ڤیدیۆ؛ بایرن لە دۆڕان رزگاریبوو و 2 یاریزانی دەرکران


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن لە دووەم دۆڕانی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا رزگاریبوو و دوو یاریزانی بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 26ـی بوندێسلیگا، یانەی بایرن میونشنی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بایرلیڤەرکوزن یارییکرد، دوای تەنیا 6 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە ئالێکس گارسیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، بایرلیڤەرکوزن پێشکەوت.
 
دوای ئەوە جۆناتان تاهـ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام گۆڵەکەی لەلایەن ناوبژیوانەوە رەتکرایەوە.
 
پێش تەواوبوونی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە چەند خولەکێک، نیکۆلاس جاکسۆن، یاریزانی یانەی بایرن میونشن بەهۆی تووند یارییکردنەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەوە ئەگەری باڤارییەکانی زەحمەت کرد.
 
لە خولەکی 69 لویس دیاز، ئەنجامەکەی بۆ بایرن میونشن یەکسانکردەوە، بەڵام دوای ئەوە بەهۆی خۆ بەردانەوەی بە ئەنقەست لەنێو ناوچەی سزا، ئەو یاریزانە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لیڤەرکوزن سوودی لە کەمی یاریزانانی بایرن وەرگرت و گوشاری زیاتری کردە سەر گۆڵی یانەکە، گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
 
یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک بە یەکسانبوون تەواو بوو، بایرن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە دۆڕان رزگاریبوو و بۆ جاری چوارەم لەم وەرزەدا یەکسانبوو.
 
دوای ئەم یەکسانبوونە بایرن میونشن لە پێشەنگی ریزبەندە بە 67 خاڵ و لیڤەرکوزن لە پلەی شەشەمە بە 45 خاڵ.