خولی پلەیەكی كوردستان بەرێوەدەچێت

رووداو -سلێمانى 

بڕیاره‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ یارییه‌كانى قۆناخى چوارگۆشه‌ى زێڕینى  خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ .

هادی كەریم،  جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنى  تۆپی پێی كوردستان ئاشكرایكردووه‌؛ رۆژی سێشەممە قۆناخی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلەیەكی كوردستان دەستپێدەكات.

لەو قۆناخەشدا یانەی سیروانی نوێ‌ پێشه‌نگى قۆناخه‌كه‌  میوانداری گازی باكوور دەكات و كۆیەش له‌ یاریگه‌ى خۆى میواندارى  پێشمەرگەی سلێمانی ده‌كات .