یاری مانچێستەر یونایتد و بۆرنمۆس بەهۆی بۆمبەوە دواخرا


رووداو - هەولێر

یاری نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بۆرنمۆس لە دوایین گەری خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا بەهۆی ترسی هەبوونی بۆمب لە نێو یاریگە دوخرا.

چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی یارییەکە دەستەڵاتدارانی ئاسایشی یاریگەی ئۆڵدترافۆرد بڕیاریاندا یارییەکە بەهۆی ترسی هەبوونی بۆمب لە نێو یاریگەدا یارییەکە دوابخەن.



دوای ئەمەش هاندەران یاریگەیان چۆڵکرد و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەچڕی پشکنین بۆ یاریگەکەدەکەن.

یاری ئەمڕۆی نێوان هەردوو یانەی دوایین یاری ئەم وەرزەیان بوو لە پریمەرلیگ و 76 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە دەبوو، بەڵام بەهۆی ترسی هەبوونی بۆمبی چێندراو لە نێو یاریگەدا یارییەکە دواخرا.



رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاندووە، 30 خولەک پێش دەستپێکردنی یارییەکە هێزە ئەمنییەکان گومانیان لە هەبوونی بۆمب هەبووە و دوای گفتۆگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بۆرنمۆس بڕیاریدراوە یارییەکە دوابخرێت.



مانچێستەر یونایتد ئێستا بە کۆکردنەوەی 63 خال لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە و بۆرنمۆسیش لە پلەی 16 خاوەنی 42 خالە.