نرخی گاریس بەیڵ دیاریکرا
رووداو – هەولێر
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید نرخی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەکەی دیاریکرد و دەیەوێ لە مێرکاتۆی هاوینەدا بیفرۆشێت.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردەوە، پێریز دەیەوێ گاریس بەیڵ بە 90 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و هەوڵدەدات بە فرۆشتنی بەیڵ و چەند یاریزانێکی دیکە بتوانێت نەیمار داسێلڤای بەرازیلی بگوازێتەوە ریزەکانی.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە، ریال مەدرید دەستەوارەی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهامی رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی تەنیا 65 ملیۆن یۆرۆیان بە بەیڵ داوە.
زینەدین زیدان راهێنەری ریال مەدرید بۆ شوێنگرەوەی بەیڵ پشت بە مارکۆ ئاسێنسیۆ دەبەستێت و یانەکەی سەرپشک کردووە لە هێشتنەوەی یاخود فرۆشتنی ئەستێرەکەی وێلز.