ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەتی تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەتی تۆمار کرد و دواکەوتنی کرد بە دەستهێنانی سێ خاڵ، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی مایۆرکا یاریی کرد و سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.
لە رکەبەرییەکانی گەڕی سی و شەشی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید بەبێ بەشێکی زۆری یاریزانە سەرەکییەکانی بەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا یاریی کرد. دوای یانزە خولەک، مارتن ڤاڵیێنت گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ریال مایۆرکا تۆمار کرد. نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا، ریال مەدرید چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی یانەی ریال مایۆرکا. لە خولەکی شەست و هەشتەم، کیلیان ئێمباپێ خۆی گەیاندە 40 گۆڵ لەم وەرزەدا بەدرێسی ریال مەدریدەوە و یانەکەی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە .
دوای ئەم گۆڵە چەند گۆڕانکارییەک کران و ریال مەدرید لە گوشار خستنە سەر گۆڵی مایۆرکا بەردەوام بوو، پێش ئەوەی فیکەی کۆتایی یارییەکە لێ بدرێت، یاکوب و رەمون یاریزانی لاوی یانەکە ریال مەدریدیان کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
لۆس گالاکتیکۆس یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەست هێنا. بە بردنەوەی ئەم یارییە، ریال مەدرید خاوەنی 78 خاڵە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئیسپانیایە.