ئاسیاسێڵ و پاریس سان جێرمان هاوبەشییەکی مێژووییان واژۆ کرد



رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، هاوبەشییەکی ستراتیژیی و مێژوویی چەندین ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە ئاسیاسێڵ دەبێتە هاوبەشی ئەو یانە جیهانییە.
 
لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە یاریگای پارک دی پرانس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، واژۆ لەسەر رێککەوتننامەی نێوان هەردوو لایەن کرا. ئەم هەنگاوە یەکەمین ئەزموونی کۆمپانیایەکی عێراقییە هاوبەشییەکی وەرزشیی لەم ئاستەدا بەرزەدا لەگەڵ یانەیەکی گەورەی جیهانی وەک پاریس سانجێرمان کە پاڵەوانی پارساڵی چامپیۆنزلیگ بوو و ئێستاش لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەیە ئەنجام بدات.
 
لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی Ooredoo شانبەشانی بەڕێوەبەری بازرگانیی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەبوون. بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە، ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشی فەرمی باڵا "Premium"ـی یانە فەرەنسییەکە کار بۆ پەرەپێدانی هەردوو براندەکە لە ناوخۆی عێراقدا دەکات.
 
پاریس سان جێرمان یەکێکە لە بەناوبانگترین یانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا و ئاسیاسێڵ یەکێک لە ناسراوترین کۆمپانکانی پەیوەندییە لە سەرانسەری عێراق