ڤیدیۆ راپۆرت: یەکەم دەرکەوتنی تانگۆ و مێسی بەرامبەر کۆڵۆمبیایە
رووداو - هەولێر
به راهێنه‌رێكی نوێ و به پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی لیۆنێل مێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به هیوایه‌كی تازه‌وه به‌شداری له كۆپا ئه‌مێریكای 2019دا ده‌كات، كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ مێسی و هاوڕێكانی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه و دوای زیاتر له 26 ساڵ نازناوێك پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری ئه‌رجه‌نتینی بكه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی، كاژێر 1 به كاتی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌رینا فۆنتی نۆڤا له شاری سلفادۆری به‌رازیلی به گژ هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیادا ده‌چێته‌وه، كه ناونیشانی یارییه‌كه ململانێی ئه‌زموون و گه‌نجایه‌تییه له نێوان سكالۆنی و كارلۆس كیرۆشدا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به سه‌رۆكایه‌تی راهێنه‌رێكی گه‌نج، كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه، دوای 9 یاری دۆستانه كه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی 70% بووه، به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌كات، به ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی دۆڕان له یارییه‌كانی كۆتاییدا كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له دوایین دوو وه‌شانی كۆپا ئه‌مێریكادا 2015 و 2016 یاری فایناڵی دۆڕاندووه و له ساڵی 2004ه‌وه له 10 به‌شداری مۆندیال و كۆپا ئه‌مێریكادا 6 جار گه‌یشتووه‌ته یاری كۆتایی و هه‌مووانی دۆڕاندووه.
ئه‌م یارییه یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین یارییه‌كانی كؤمةلَةي دووه‌م، به‌و پێیه‌ی كۆلۆمبیاش خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه به سه‌رۆكایه‌تی خامیس رۆدریگز، كه هه‌میشه له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كاندا قسه‌ی خۆی هه‌یه، بێجگه له‌وه‌ش ئێستا كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالي سه‌رپه‌رستی ئه‌و تیپه ده‌كات و چه‌ند مانگێكه كار له‌سه‌ر دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ده‌كات، كه وه‌وك خۆی ئاماذةي ثيَداوة، پێی خوشه به یارییه‌كی به‌هێز ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی كۆلۆمبیا نیشانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بدات.
ئه‌و كه زۆر متمانه‌ی به تیپه‌كه‌ی هه‌یه، ده‌ڵێت "ئێمه به ناسنامه‌ی كۆلۆمبیاوه یاری ده‌كه‌ین و ئامانجمان بردنه‌وه‌یه له ئه‌رجه‌نتین، به‌ڵام رێزێكی زۆریش له تانگۆ ده‌گرین"
ئه‌رجه‌نتین و مێسی له‌سه‌ریانه ئه‌م یارییه ببه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاویان به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كه به دروستی بهاوێژن و خۆیان له گوشاره‌كان به‌دوور بخه‌ن، كه پێشتریش مێسی ویستوویه‌تی گوشار له‌سه‌ر خۆی و هاوڕێكانی لاببات، هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌رجه‌نتین و كۆلۆمبیا، به‌ڵام بردنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان زۆر گرنگه و دۆڕانیش بۆ هه‌ر كامێكیان له‌وانه‌یه سه‌ره‌تای شكست بێت له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا، كه بێگومان بۆ مێسی و ئه‌رجه‌نتینییه‌كان كاره‌سات ئامێزتر ده‌بێت.