له‌ مانچێسته‌ر یۆنایتده‌وه‌ بۆ خولى هیند


رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى كه‌لكۆتتاى به‌شدار له‌ خولى سوپه‌رى یانه‌كانى هیندستان یاریزانێكى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئێنگلته‌راو یانه‌ى مانچێسته‌ر یۆنایتدى كرده‌ راهێنه‌ره‌ .

یانه‌ هیندیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌ راگه‌یه‌ندراوێك ئاشكرایكردووه‌، بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ تیدى شیرینگهامى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئێنگلته‌راو مانچێسته‌ر یۆنایتد ده‌بێته‌ راهێنه‌رى یانه‌كه‌ .

خولى یانه‌كانى هیندستان به‌ به‌شدارى 10 یانه‌ له‌ 1-10-2017 ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى پێنج مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .