کۆنفرانس و تیروپشکی خولەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سبەی شەممە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لە هەولێر ساز دەکات، بۆ گفتۆگۆ و دانانی بەرنامەی یارییەکانی وەرزیی نوێی خولی کوردستان، ئەمە لە کاتێکدایە کە شارەزایانی وەرزشی کوردستان پێیان وایە ئەمساڵ یانەکان ئاستیان لە چاو ساڵانی پێشوودا باش نییە و رکابەرییەکان گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە.
لە ناو کێشەیەکی زۆریی دارایی وەرزشی کوردستان و نالەباریی بارودۆخی سیاسی ناوچەکەدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریی بەڕێوەبردنی خولی کوردستانی دا.
بڕیارە رۆژی شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لە هەولێر بەڕێوەببات، کە تیایدا شێواز و واددەی دەست پێکی خولی یانە نایابەکانی کوردستان دیاریی دەکرێت، هەروەها لە هەمان رۆژ تیروپشکی یارییەکان ئەنجام رادەکێشرێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو شەمەندەفەریی خولەکە دەکەوێتە رێ.
-سەفین کانەبی / سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
وەرزیی ئەمساڵ ساردییەکی زۆر لە ناو تیپە بەشدارەکانی خولەکەدا بیندرا لە لایەنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و سازکردنی کەمپی راهێنان لە وڵاتانی دەرەوە، شارەزایانی وەرزشی پێیان وایە ئەم بارودۆخە کاریگەریی خراپ لەسەر رکابەرییەکان دروست دەکات.
-کارۆخ لەتیف/ رۆژنامەنووسی وەرزشی
بەرپرسی یەکەمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرەڕای بوونی قەیران و بارودۆخێکی خراپی ئێستای کوردستان گەشبینە بە سەقامگیر بوونی رەوشەکە و باش بوونی داراییان.
-سەفین کانەبی/ سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان
خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستان بە بەشداریی ١٤ یانە بەڕێوەدەچێت. وەرزیی رابردوو یانەی زێرەڤانی توانی نازناوی پاڵەوانیەتیەکە بباتەوە.