پۆلیسی بەریتانیا یاریزانێکی پێشووی ئەستۆن ڤێلای کوشت

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی بەریتانیا یاریزانێکی پێشووی یانەی ئەستۆن ڤێلای کوشت.

دالیان ئاتکینسن، یاریزانی پێشووی یانەی ئەستۆن ڤێلا دوای دەمەقاڵییەک لەگەڵ پۆلیس، تەقەی لێکراوەو دوای کاژێرێکی و نیو گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، دالیان ویستی لە پۆلیس نزیکبێتەوە، بەڵام پۆلیس بە موختارکوژێک تەقەی لێکردوو خستییە سەر زەوی."

ئەگەرچی ئەو دەمانچەیەی کە یاریزانەکەی خستووەتە سەر زەوی بەمجۆرە ئازاری پێنەگەیاندووە، بەڵام دوای ئەوەی دالیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەکتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

دالیان ئاتکینسن لە ساڵی 1968 لە تێلفۆرد لە باکووری رۆژئاوای لەندەن لەدایکبووە،  پێشتر بۆ یانەکانی ئاستۆن ڤێلاو مانچیستەر سیتی ریال سویسیداد یاری کردووە.