یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان پێنجشەممە بڕیار دەدات


رووداو – هەولێر

سكرتێری یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرایكرد، پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ یانەكاندا كۆدەبنەوە و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لە بارەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولی نایاب و پلە یەك دەدەن.

سەلام حوسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی پێنجشەممەی داهاتوودا، كە لە هەولێر دەكرێت، لەگەڵ نوێنەری یانەكاندا كۆدەبینەوە و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەدەین.

هەروەها گوتی: دەستپێكردن، یان دەستپێنەكردنی وەرزی نوێی خولەكانی نایاب و پلە یەكی تۆپی پێی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا یەكلادەبێتەوە.

بڕیاربوو 20ی ئەم مانگە خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی نوێ دەستپێبكات، بەڵام خولەكە لە وادەی خۆیدا دەستپێناكات و لە بری ئەوە لە 19ی مانگدا كۆبوونەوەی یەكێتیی تۆپی پێ و نوێنەری یانەكان ئەنجامدەدرێت.