رووداو دیجیتاڵ
چالاکڤانێکی ئیسپانی باس لە گرنگیی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات و داوا لە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەکات کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی لیۆ بەشێوەی خواستن، چونکە جیا لەوەی لەڕووی هونەرییەوە سوودی دەبێت لەڕووی داراییشەوە قازانجێکی بڕواپێنەکراو بە بارسێلۆنا دەگەیێنێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ڤان و چالاكڤانی ئیسپانی، لویس كاراسكۆ، گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا داهاتێكی زۆر بۆ یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ژماره‌كان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت.
كاراسكۆ لەو بارەیەوە رایگه‌یاند "گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا له‌وانه‌یه 200 بۆ 300 ملیۆن دۆلار بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت".
ئەو زیاتر گوتى "یانه‌كه كارلێكێكی زۆر له بواری دیجیتاڵی و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و ته‌له‌ڤزیۆن و له هه‌موو بوارێكدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ملیۆنه‌ها دوو هێنده ده‌بێت و ئێستا ناتوانرێت هه‌ژمار بكرێت". هەروەها دەڵێت "باس له درێسه‌كه‌شی ناكه‌ین، کە ئێستاش درێسەکەی پڕفرۆشترینە لەجیهاندا".
ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه جارێكی دیکە مشتومڕه‌كه ده‌هێنێته‌وه ئاراوه و کارگێڕیی خوان لاپۆرتا ده‌خاته ژێر گوشارێكی زۆری جه‌ماوه‌رییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ كۆتاییهاتنی ژیانی وه‌رزشیی خۆی له كامپ ن‌و سه‌رنجی ملیۆنه‌ها هه‌واداری بارسێلۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان راكێشاوه.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و كاپتنی ئینتەرمەیامی ئه‌مریكی، مشتومڕێكی به‌رفراوانی له بارسێلۆنا دروست كرد، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له یاریگای سپۆتيفای كامپ ن‌و كه تێیدا ئاره‌زووی زۆری خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی له داهاتوودا راگه‌یاند.
ئه‌فسانه‌كه‌ی بارسێلۆنا وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵیدا نووسیبووی "شه‌وی رابردوو گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنێك كه زۆر بیری ده‌كه‌م، شوێنێك كه زۆر دڵخۆش بووم تێیدا، كه تێیدا هه‌زاران جار هەستم کردووە دڵخۆشترین كه‌سی جیهانم".
هەروەها گوتیشی "هیوادارم رۆژێك بگه‌ڕێمه‌وه، نه‌ك ته‌نیا بۆ ماڵئاواییكردن وه‌ك یاریزانێك، چونكه هه‌لی ئه‌وه‌م پێنه‌درا".
بەگوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان، ئه‌و وێنه‌یه بووه هۆی تووڕه‌یی کارگێڕیی بارسێلۆنا به‌هۆی گرتنی وێنه‌كه بەبێ رێكکەوتنی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام ئه‌وان په‌له‌یان كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه به‌پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌های مێژوویی مێسی بۆ یانه‌كه، تەنانەت خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانەکە، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو له رۆیشتنی لیۆ، پێشنیازی كرد په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكرێت له بەردەم یاریگەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ