مارسیلیا بە سەرکردایەتی بالۆتێلی بردیەوە

رووداو – هەولێر

یانەی مارسیلیا بە سەرکردایەتی ماریۆ بالۆتێلی درێژەی بەسەرکەوتنەکانیدا.

مارسیلیا لە یاریگای ڤیلۆدرۆمی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ئامیان کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 19 و 25دا هەریەکە لە فلۆران تۆڤین و ماریۆ بالۆتێلی دوو گۆڵەکەی مارسیلیایان تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگیان بۆ یانەکەیان بەدەستهێنا.

بەم بردنەوەیە مارسیلیا خاڵەکانی کردە 40 خاڵ و بە ‌شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی چوارەمی خولی فەرەنسا و ئامیانیش 21 خاڵی هەیە و لە پلەی 16یە.