بۆ یارییەکەی ئەمشەو هازارد ئامادەیە و چەند یاریزانکیش دوورخرانەوە
رووداو - هەولێر
ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید بەمەبەستی فراوانکردنی جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنادا، میوانداری یانەی سێلتا ڤیگۆ دەکات.
ئەم یارییە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە کاژێر 23:00 بەڕێوەدەچێت، ئامانجی مەدریدییەکانیش دوورکەوتنەوەیە لە یانەی بارسێلۆنا.
بۆ ئەم یارییە، زینەدین زیدان دەتوانێت سوود لە تواناکانی ئیدین هازاردی بەلجیکی وەربگرێت و بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا چەند یاریزانێکی لەدەستداوە و هەندێکیشیان بە هۆکاری هونەری دوورخستوونەتەوە.
خامیس رۆدریگێز بەهۆی هەستکردن بە ئازاراوە بەشداری لە دوامەشقەکانی یانەکەی نەکرد و لەم یارییە ئامادەنابێت، ئەمە جیا لەوەی کە ماریانۆ دیاز و ئاسینسیۆش پێکانیان هەیە، زیدان بە هۆکاری هونەری هەریەکە لە لوکاس ڤازکێز، ناچۆ و رۆدریگۆ گۆسی دوورخستووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ لە لالیگا، سێ یاری دیکە ئەنجامدەدرێن، کە بە یاری نێوان سێڤییا و ئیسپانیۆل دەستپێدەکەن لە کاژێر 14:00، یانەی لێگانێسیش میوانداری یانەی ریال بێتیس دەکات لە کاژێر 16:00، یاری نێوان هەردوو یانەی ئیبار و ریال سۆسیدادیش بەهۆی پیسبوونی هەوای شاری ئیپوروای هەرێمی باسکەوە یارییەکە دواخرا، پێش یارییەکەی ریال مەدریدیش، یانەی ئاتلێتیک بیلباو یاری لەگەڵ ئۆساسۆنا دەکات و ئەم یارییە 20:30 دەکرێت.