ڤیدیۆ؛ کچێک ماددەی وزەبەخش دەخوات، سزانادرێت و میدالیای زێڕیش دەباتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لە نمایشی هونەری خلیسکانێی سەر بەفردا و لە ئۆڵیمپیادی بەیجین، کامیلا ڤالییڤای رووسی چەند نمایشێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی پێشکێشکرد و توانیی 82.16 خاڵ کۆبکاتەوە، بەمەش توانیی پلەی یەکەمی رکابەرییەکەیبباتەوە، لەکاتێکدا تەمەنی تەنیا 15 ساڵە
 
وەرزشوانە رووسییەکە سەرەتا هەرایەکی گەورەی نایەوە بەهۆی ماددە وزەبەخشەکانەوە، بەڵام لە رۆژی سێیەمی رکابەرییەکاندا توانیی ئاستێکی نایاب پێشکێشکرد و بەبردنەوەی لە ئانا شیراپاکۆڤای هاوڕێی و خاوەنی پلەی یەکەم رکابەرییەکان پێشەنگی ریزبەندی گشتی رکابەرییەکە بگرێت.
 
مانگی 12ـی ساڵی رابردوو پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت کە ماددەی تریمیتازیدینی خواردووە، کە یەکێکە لە ماددە وزەبەخشەکان، بەڵام هەفتەی رابردوو ئەنجامی پشکنینەکانی بەتەواوی دەرکەوت، بەڵام یاریزانەکە بەهۆی ئەوەی تەمەنی تەنیا 15 ساڵە، یاسای رووبەڕووبوونەوەی ماددەی وزەبەخش نایگرێتەوە، بۆیە رێگەی پێدراوە بەشداری لە رکابەرییەکاندا بکات و سەرکردایەتی رووسیای کرد بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ، بەڵام میدالیایەکەی نەدراوەتێ تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.
 
رووسیا دەیەوێت ئەو یاریزانە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە رابگرێت، بەڵام لیژنەی ئۆڵیمپی جیهان بەهۆی بچووکی تەمەنییەوە نایەوێت ئەو یاریزانە رابگیرێت، بۆیەش میدالیا پێدانەکەی دواکەوتووە.