ڤیدیۆ؛ هیلال جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ئیتیحاد کەمکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی هیلال سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و جیاوازای خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی پێشەنگی خولی رۆشنی سعودی بۆ تەنیا چوار خاڵ کەمکردەوە.
 
لە گەڕی 25ـی خولەکەدا، یانەی هیلال بووە میوانی تەعاون و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە گێمی یەکەمدا یانەی هیلال بە لێدانێکی سەری محەممەد کانۆ لە خولەکی 12 بە گۆڵێک پێشکەوت.
 
لە گێمی دووەمدا یارییەکە گەرم و گوڕتر بوو، و تەعاون زۆر هەوڵیدا گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات، بەڵام چارەکێک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی دووەمی بۆ هیلال تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییەکەی مسۆگەرکرد.
 
یانەی هیلال بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 57 خاڵ و پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە. تەعاونیش بە 34 خاڵ لە پلەی هەشتەمدا مایەوە.