ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و له شاری لیۆن له فه‌ره‌نسا، یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگ، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه كاژێر 21:45 ده‌ستپێده‌كات و بیورن كیوپێری ناوبژیوانی هۆڵه‌ندی یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌سه‌ر كاخه‌ز ئاتلێتیكۆ مه‌درید پاڵێوراوی یه‌كه‌می بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه، به‌ڵام مارسیلیاش تیپێكی ئاسان نییه و به شێوازێكی هێرشبه‌رانه یاریی ده‌كات.