ئەم وەرزەی تیر شتیگن کۆتاییهات

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێکانی ئەندرییە تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی لە مەشقەکانی ئەمڕۆ تووشی پێکان بوو.


پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە وێبسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکانی ئەندرییە تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەکەیان بڵاوکردەوە، کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییە بەناچاریی مەشقەکانی یانەکەی جێهێشتووە".

لە راگەیێندرەوەکەی یانەکەدا هاتووە" گۆڵپارێز تیر شتیگن لە ئەژنۆیدا دووچاری ئازارێکی قورس بووەتەوە رۆژانی داهاتووش ناتوانێت ئامادەی مەشقەکانی یانەکەی بێت". 

هەوەها پێگەی فەرمی بارسا ئەوەشی ئاشکرا کرد "بارسێلۆنا پەلە لە گەڕانەوەی شتیگن ناکات، تا ئەوکاتەی تیمی پزیشکی ماوەی پێکانەی دیاری دەکەن و چەند پێویستی بە دوورکەوتنەوەیە لە یاریگەکان، چونکە بارسا لە کۆتایی وەرز نزیک دەبێتەوە".

لەم وەرزەدا یانەی بارسا تەنیا دوو یاریی ماوە ئەنجامی بدات، یەکەمیان لە خولی ئیسپانی یەکشەممە رووبەڕووی ئەیبار دەبێتەوە، دووەمیان لە فایناڵی جامی شای ئیسپانیایە کە بۆ بەدەستهێنانی دووەم نازناو لەم وەرزە رووبەڕووی ڤالانسیا دەبێتەوە.