کۆنتی وەرزی داهاتووش لەگەڵ پاڵەوانی پرێمەرلیگ دەبێت


رووداو- هەولێر


ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوامدەبێت و دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندبوو کۆنتی نایەوێت لەگەڵ چێڵسی بمێنێتەوە، واز لە پۆستەکەی دەهێنێت، بەڵام تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، کۆنتی پابەندی گرێبەستەکەیەتی و لە کاتی دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە چێڵسی.

سکای ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کۆنتی لە چێڵسی دڵخۆشە و ئەوەی کە بڵاوکراوەتەوە تەنیا دەنگۆیە و راهێنەرە ئیتالییەکە دەیەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەکەی بباتەوە.