ڤیدیۆ؛ پاڵەوانی ئەورووپا بەهێزەوە چووە نێو مۆندیالی یانەکان

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان و بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمدا هەردوو یانە یەکەم یاریی خۆیان لە مۆندیالدا ئەنجامدا و لە یاریگەی رۆز پاوڵ رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
لە خولەکی 18 فابیان رۆیز بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا ڤیتینیا بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یان ئۆبلاکی هەژاند و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی پاریسییەکان کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 86 سێنی مایولو گۆڵی سێیەمی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە بە چەند چرکەیەک، لی کانگ ئین بەلێدانی سزا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، پاڵەوانی ئەورووپا لە یەکەم یارییدا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یەکەم سێ خاڵی لە مۆندیالی یانەکاندا مسۆگەرکرد.
 
یاریی داهاتووی پاریس سانجێرمان بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەرامبەر یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی دەبێت و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش رووبەڕووی سیاتل ساوندەرزی ئەمریکی دەبێتەوە.