بواتینگ گرێبەستی لەگەڵ کەنارییەکان هەڵوەشاندەوە
رووداو-هەولێر
یانەی لاس پاڵماسی ئیسپانی و کیڤن پرانس بواتینگی یاریزانی یانەکە بە رێککەوتنی هەردوولا گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندوە.
لە روونکردنەوەیەکی فەرمی یانەی لاس پاڵماسدا هاتووە" بواتینگی 30 ساڵ لەسەر داواکاری خۆی و بۆ نزیکبوون لە خێزانەکەی گرێبەستەکەیمان هەڵوەشاندەوە".
یانەی دوورگەکەی کەناری دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانە غاناییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە، لە یاریگای یانەکە بە ئامادەبوونی میگێل ئانگڵ رامیرێزی سەرۆکی یانە و هاندەران ماڵئاوای لە بۆواتینگی یاریزانی یانەکەیان دەکەن.
کیڤن پرانس بواتینگ، وەرزی رابردوو لەگەل یانەی لاس پالماس بەشداری 29 یاری کردووە و 10 گۆڵی تۆمار کردووە.