ڤیدیۆ؛ میر بووە پاڵەوانی جیهان لە مۆتۆ جی پی
رووداو دیجیتال
لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی جیهان لە پێشبڕكێی مۆتۆ جیپی و لە خاڵی گەورەی ڤالێنسیا، خوان میر، شۆفێری ئیسپانی بووە پاڵەوان.
هەرچەندە لە گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، بەڵام خوان میری شۆفێری تیمی سوزوکی بەهۆی ئەوەی ئەنجامی گەڕەکانی پێشووی باشبوون، توانی پارێزگاری لە پلەی یەکەم بکات و ببێتە پاڵەوانی خەڵاتی ڤالێنسیا بۆ پێشبڕکێیەکانی مۆتۆرسواری.
فرانکۆ مۆربیدێلی پلەی یەکەمی گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی بۆخۆی مسۆگەرکرد و پلەی دووەمیش بەر جاک میلەر کەوت، پۆل ئیسپارگارۆش بووە خاوەنی پلەی سێیەم.
میر کە تەمەنی 23 ساڵە لە پلەی دوانزەیەمەوە دەستیپێکرد و لە کۆتایی حەوتەم بوو، بەڵام لە کۆتاییدا یەکەم نازناوی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا بۆ تیمی سوزوکی بردەوە، کە ئەوکات کینی رۆبێرتس نازناوەکەی بۆ ئەو تیمە بەدەستهێنابوو.