نێچیرڤان بارزانی دەنگیدا بە یانەی زاخۆ
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیریی یانەی زاخۆ دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان و دەڵێت "هیواخوازم هەموو کوردستانییان لە هەر کوێ بن دەنگیان پێ بدەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیوویەتی "بە دەنگدانی ئۆنڵاين پشتگيریم له هاندهرانى يانهى وهرزشيى زاخۆ كرد بۆ ئهوهى نازناوى يهكهمين باشترين هاندهران لهسهر ئاستى جيهان ببهنهوه."
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوا لە هەموو کوردستانییان دەکات بەشداری بکەن و دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن و دەڵێت "هيواخوازم ههموو كوردستانييان له ههر كوێ بن، بهشدار بن و دهنگیان پێ بدهن بۆ ئهوهى نازناوه جيهانييهكه ببهنهوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "سوپاس بۆ فیفا که هاندهرانی یانهی زاخۆی به یهکێک له سێ کاندیدهکان دهستنیشان کرد."
دەنگدانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یانەی زاخۆ بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان لەکاتێکدایە، یانەکە وەکو یەکەم یانە لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا و عێراقدا بەربژێرکراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی 2025.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکان تاوەکو 28ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت، لەسەر ئاستی وەرزشی کاردانەوەیەکی زۆری دروستکردووە و نێچیرڤان بارزانی دەبێتە یەکەم کەسایەتیی سیاسی لە دەنگدانەکەدا بەشداری بکات و دەنگ بە یانەی زاخۆ بدات.