پشووەکان رۆناڵدۆیان قەڵەو کردووە

16-12-2015
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن بەرازیل، رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - سەفین تەها

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ئەو یاریزانەی لە هزری هەوادارانی وەرزشیدا بەهۆی ئاست و گۆڵە جوانەکانییەوە دەمێنێتەوە، ئێستا لە کەسێکی قەڵەو و خاوەن ورگێکی گەورە زیاتر نییە.

لە نوێترین دەرکەوتنیدا کە ماڵپەڕێکی بەرازیلی بەناوی ئێکسترا بڵاوکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکان خەریکی پشوو وەرگرتنە و فۆتۆگرافەری ماڵپەڕەکە چەند وێنەیەکی دیاردەی ناسراو بە فینۆمینۆی گرتووە کە بە ورگێکی گەورە و قەڵەوەوە دەردەکەوێت.

ئەو یاریزانەی تا پێش دەستپێکردنی مۆندیالی رابردووش ، گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالەکان بوو، ئێستا خەریکی وەرگرتنی پشووەکانییەتی لە بەرازیل و هیچ کارێکی فەرمی ئەنجام نادات، پێشتر سێ ژنی هەبوو، بەڵام ئێستا تەنیا یەکێکیانی لەگەڵدا ماوە و ناوی سیلینا لۆکسە و ئەو ئەفسانەیەی پێشووی هێڵی پێشەوەی سیلیساو کێشی لە سەد کیلۆ گرام زیاترە و بە کەسێکی ئاشقی ماددە کحولییەکان ناسراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە