بەرنامەی بارسێلۆنا بۆ فەرەنسا و رووبەڕووبوونەوەی لیۆن
رووداو - هەولێر
یانەی بارسێلۆنا، دوای بردنەوەیەکی زەحمەت لە یانەی ڤایادۆلید لە رکابەرییەکانی لالیگادا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی لیۆنی فەرەنسی ئامادەدەکات.
رۆژی دووشەممە، بارسێلۆنا بە هەموو ئامادەکارییەکەوە کاژێر 10:30 لە بارسێلۆناوە بەرەو لیۆن بەرێدەکەوێت، کاژێر 12:00 بڕیارە یانەکە بگاتە فەرەنسا و بچێتە هۆتێلی لیۆن ماریۆت بۆ پشوودان.
دوای وەرگرتنی پشوویەکی چەند کاژێری، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەکە و یاریزانێک کە تاوەکو ئێستا دیاریینەکراوە لە کاژێر 18:00 کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجامدەدەن.
کاژێر 19:00 لەسەر یاریگەی گروباما بارسێلۆنا دوایین مەشق و راهێنانی خۆی بۆ یارییەکە ئەنجامدەدات.
ساموێل ئومتیتی دوای ئەوەی لە پێکان گەڕایەوە، راپۆرتی پزیشکیی وەرگرتووە و بۆ بەشدارییکردن لە یارییەکە بەتەواوی ئامادەیە.
رۆژی سێشەممە، کاژێر 23:00 لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر لیۆن یارییدەکات.