وەرزشوانێکی کورد رەخنە لە ئەنجامدانی کۆنسێرتی ئینسا دەگرێت


رووداو - هەولێر

وەرزشوانێکی کورد لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رەخنە لە ئەنجامدانی کۆنسێرت بۆ گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا هاتیا لە هەولێر دەگرێت.

ئارام میر، یاریزانی زۆرانبازی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی، بەداخەوە گۆرانیبێژێکی ئەلبانی دەهێنن و بە هەزاران دۆلار بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی خەرج دەکەن و باشترین شوێنی بۆ دابین دەکەن، کە هیچ سوودێکی بۆ وڵاتەکە نییە.

ئەو یاریزانە کوردە هەروەها نووسیوویەتی، سەتان گەنجی کوردن هەن خزمەتی کورد و کوردستان دەکەن و ئاڵای کوردستان لە هەموو شوێنێک بەرز رادەگرن، کەچی کە ئامادەنییە پاڵپشتیان بکات و خەڵاتێکیشیان پێشکەشبکات.

ئەم رەخنانەی ئارام میر لەکاتێکدان کە هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە باشووری کوردستانە.

پۆستەکەی ئارام میر لە فەیسبووک