کریستاڵ پاڵاس بۆ یەکەمجار لە مێژوودا جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێنا



رووداو دیجیتاڵ

یانەی کریستاڵ پاڵاس لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، لە یاریگای وێمبڵی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە مانچێستەر سیتی بردەوە و مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد.


ئیبێرچی ئێزێ لە خولەکی 16 گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و کریستاڵ پاڵاسی کردە خاوەن یەکەم نازناو لە مێژووی خۆیدا.

سەرەڕای ئەوەی مانچێستەر سیتی %80ی کۆنتڕۆڵی تۆپی لابوو و 23 هەوڵی گۆڵکردنی هەبوو، بەڵام نەیانتوانی بەرگرییەتۆکمەکەی کریستاڵ پاڵاس تێکبشکێنن.

دین هێندرسۆن، گۆڵپارێزی کریستاڵ پاڵاس رۆڵی سەرەکی بینی لە بردنەوەی نازناوەکە،
ئەو لە خولەکی 36 لێدانێکی سزای عومەر مەرموشی گەڕاندەوە و بە درێژایی یارییەکە چەندین هەلی مەترسیداری لەسەر گۆڵەکەی دوورخستەوە.

ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس لە سەرەتای ساڵی 2024 دەستبەکار بووە و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی یانەکەی بگەیەنێتە ئاستێکی بەرز و جامێکی مێژوویی بۆ بەدەستهێنا.

ئەم بردنەوەیە کریستاڵ پاڵاس دەکاتە یەکێک لە یانە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکانی وەرزی داهاتوو، کە ئەمە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ یانەکە و هاندەرەکانی.

ئەمە یەکەم وەرزە لەکاروانی کارکردنی پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی، یانەکەی ھیچ نازناوێک بەدەست ناهێنێت.