ئونداڤ.. ئەو ئەستێرە کوردەی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا یاریی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
وەرزی داهاتوو ئەستێرەیەکی کورد لە چامپیۆنزلیگدا یاریی دەکات، دوای ئەوەی یانەی شتوتگارت خۆی گەیاندە ئەو پاڵەوانێتییە.
لە دوایین گەڕی خولی ئەڵمانیا، یانەی شتوتگارت بەسەرکردایەتی دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی یانەکە رووبەڕووی ئینتراخت فرانکفۆرت بووەوە و هەردوولا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.
دوای 9 خولەک یارییکردن، چێما ئاندریاس گۆڵێکی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد.
لە خولەکی 3ـی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، نیکۆلاس نارتێی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی شتوتگارت کۆتاییهات.
لە خولەکی 71 جۆناتان بورکاردت بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، هەمان یاریزان لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراودا بەهەمان سیناریۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە .
یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، شتوتگارت پلەی چوارەمی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیای بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا یاریی دەکات.
دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی یانەی شتوتگارت رۆڵێکی گەورە و کاریگەری لەم وەرزەی یانەکەدا هەبوو و گۆڵ و ئەسیستەکانی لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی ئەو یانەیەن بۆ وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
ئونداڤ لەم وەرزەدا لە خولی ئەڵمانیادا 29 یارییدا بەشدارییکردووە، 19 گۆڵی تۆمارکردووە و دووەم گۆڵکاری خولەکەبوو دوای هاری کەین.
یاریزانەکە کوردەکە جگە لەو گۆڵە زۆرانەی تۆماریکردوون 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
ئونداڤ جاری یەکەمی نییە بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات، پێشتر لە 2024 بەرامبەر ریال مەدرید یارییکردووە و گۆڵێکی بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمارکردووە.