چاوەڕواننەکراو.. ریال مەدرید گواستنەوەی گۆڵکارە مەترسیدارەکەی ئەورووپا رەتدەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید گواستنەوەی ئەستێرە و گۆڵکارێکی مەترسیداری ئەورووپا رەتدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی بە دوای هێرشبەرێکی کلاسیکدا دەگەڕێت.
میدیای ئیسپانیا هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "یانەی ریال مەدرید گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرەی سوێدی و هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنەی رەتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە ئامانجی زۆر یانەی گەورەی ئەورووپا."
ماریۆ گۆرتێگا، رۆژنامەڤانی ئیسپانی دەڵێت "بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیکتۆر یۆکێرێش، پێشنیازی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی بۆ یانەی ریال مەدرید کردووە، بەڵام یانەکە گرێبەستکردنی لەگەڵ یۆکێرێش رەتکردووەتەوە."
پێدەچێت رەتکردنەوەی گواستنەوەی یاریزانەکە پەیوەندیی بە بەرزی نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانە و مووچەکەیەوە هەبێت، کە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی رابردوودا پێشکێشیکرد، یاریزانەکە خواستی زۆری لەسەرە.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، یانەی ریال مەدرید و چابی ئەلۆنسۆ بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێن کە هەمان تایبەتمەندیی خوسێلۆی هەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە یەکلانەبووەتەوە.
ڤیکتۆر یۆکێرێش تەمەنی 26 ساڵە، گرێبەستی ئێستای لەگەڵ سپۆرتینگ لە 2028 کۆتاییدێت و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ڤیکتۆر دەستەوارەیەکی فەرمیی یانەی مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو هێرشبەرە سوێدییە چڕکردووەتەوە.