زێره‌ڤانى ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب ده‌ستپێكرد


رووداو -دهۆك

یانه‌ی زێره‌ڤانی كه‌ خاوه‌نی سێ نازناوی خولی كوردستانه‌ له‌ تۆپی پێ، ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی  بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب كرد و ستافێكی نوێی مه‌شق و راهێنان سه‌رپه‌رشتیی تیپه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

زێره‌ڤانی وه‌رزی رابردوو  نزیكبوو له‌ دابه‌زین بۆ پله‌ یه‌ك، به‌ڵام پێده‌چێت ئامانجی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ ركابه‌ریی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.