ڤیدیۆ؛ مێسی گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بردییەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بردنەوەیەکی دیکەی لە خولی ئەمریکادا بەدەستهێنا و لە یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسیی بردەوە.
 
لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا ئینتەرمەیامی بەرامبەر لۆس ئانجلێس گالاکسی یارییکرد، بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سێ خولەک، خۆردی ئالبا بە ئاسیستێکی بۆسکێس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا مێسی هەوڵیدا ئەنجامەکە زیاتر بکات، بەڵام تۆپەکەی چووە دەرەوە.
 
لە خولەکی 59 جۆسێف پاینتسیل ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.
 
لیۆنێل مێسی لە خولەکی 83 یاریی بە یاریزانانی لۆس ئانجلێس گالاکسی کرد و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی ئینتەرمەیامی گۆڕی.
 
دوای چەند خولەکێکی کەم لویس سوارێز گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
ئەمە سێیزدەیەم بردنەوەی ئینتەرمەیامییە لەم وەرزەدا یانەکە بە 45 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و سێ یاریی کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.