لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیکەر کاسیاس دەستپێکردووە
یانەی لیڤەرپوول گرێبەستکردنی لەگەڵ ڤیکتۆر ڤاڵدێسی گۆڵپارێزی پێشووی بارسێلۆنا راگرت و رادارەکانی بۆ ئیکەر کاسیاس داگیرساند.
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە یانەی لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیکەر کاسیاس دەستپێکردووە، ئەمەش دوای قسەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی هات، کە گووتبووی گۆڵپارێزی باش نابێت رەخنەی لێ بگیرێت، کە رەخنەشی لێگیرا ئەوا دەبێت ئەو جێگای بەجێبێڵێت کە یاریی تێدا دەکات.
یانەی لیڤەرپوول لەدوای ئەم گووتانەی کارلۆ ئانچێلۆتییەوە ئاراستەی گفتووگۆکانی گۆڕیوە، بەجۆرێک کە زۆر نزیک بوو لە بەدەستهێنانی تواناکانی ڤیکتۆر ڤاڵدێسی بێ یانە، کەچی دوایین هەواڵەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە لیڤەرپوول ڤاڵدێسی لەسەر هێڵ راگرتووە و پەیوەندی بە کاسیاسەوە دەکات.
سەرەڕای ئەو هەواڵ و لێدوانەی ئەنچیلۆتی لەسەر کاسیاس، دوێنێ رۆژنامەکانی ئیسپانیا لێدوانێکی دیکەی ئەنچیلۆتییان بڵاوکردەوە، کە گوتویەتی کاسیاس تا وازهێنانی لە یاریکردن هەر لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە.