خوشکەکەی نەیمار عاشق بووە


رووداو - سەفین تەها

پەیوەندی خۆشەویستی رافایێلای خوشکی نەیمار داسێلڤا و لۆکاس لیمای یاریزانی یانەی سانتۆس ئاشکرا دەبێت.

رۆژنامەی ئێکسترا گڵۆبۆی بەرازیلی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لۆکاس لیمای یاریزانی یانەی سانتۆس و هاوڕێی پێشتری نەیمار، ئێستا لە پەیوەندییەکی خۆشەویستی قوڵدایە لەگەڵ رافایێلای خوشکی نەیمار.
 
ئەم هەواڵانە لە زاری چەند هاوڕێیەکی نەیمارەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئینستاگرامی یاریزانەکەی سانتۆسیشدا چەند وێنەیەکی خوشکەکەی نەیمار دەبیندرێ کە لەگەڵ لیمادا لە گەشتوگەڕانن ، هاوکات وێنەکان بە کۆمەڵن و چەند هاوڕێیەکی دیکەشیان لەگەڵدایە.
 
لوکاس لیما یەکێکە لە ئەستێرە دەرکەوتووەکانی خولی بەرازیلی و ئێستا تەمەنی 25 ساڵە و ئەستێرەی یەکەمی یانەی سانتۆسە.