ڤیدیۆ؛ یاریزانانی مانسیتی چییان بە مۆرینیۆ گوت؟

رووداو-هەولێر

یاریزانانی یانەی مانچێستەر سیتی گاڵتە بە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەن.

دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر سیتی دوێنێ بە ئەنجامێکی گەوەرە بە 4 -1 لە یانەی تۆتنهامی بردەوە، یاریزانەکان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان گاڵتەیان بە مۆرینیۆ کرد.

لە ڤیدیۆکەدا یاریزانەکانی مانستی ئاهەنگ دەگێڕن و بە گۆرانییەوە دەڵێن وەرنە دەرەو لە پاسەکەدا،ئەمەش توانج لێدانە لە مۆرینیۆ کە هەمیشە لە کاتی بەرگریکردن لە گۆڵەکەی وەک راگرتنی پاس بەرگری لە گۆڵەکەی دەکات.

 ئەمەش لە کاتێکدایە  کە هەفتەی رابردوو لە دێربی مانچێستەردا دوای بردنەوەی سیتی،  ئاهەنگێڕانی یاریزانەکانی پێپ گواردیۆلا کێشەی نایەوە و داوای کرد بەو جۆرە ئاهەنگ نەگێرن و بە بێڕێزی وەسفی کرد.

ئێستا یانەی مانچێستەر سیتی بە 52 خاڵ پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش یانەی مانچێستەر یونایتدەوەیە.