وێنە.. ئاڵای کوردستان لەسەر بانەری یاریگەکانی ئیسپانیا دادەنرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

لە پێشهاتێکی تایبەت و سەرنجڕاکێشدا ئاڵای کوردستان دەخرێتە سەر بانەری یاریگەکانی ئیسپانیا و لەمەودوا لە یاریگە گەورەکاندا ئاڵای کوردستان لە یاریگەی یانە گەورەکانی ئیسپانیادا دەبینرێت.
 
دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا رایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە کۆبوونەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیسپانیا کارەکانمان لە حەرەکەتەوە بوویە بەرەکەت،  یەکێک لە هەنگاوە ستراتیجییەکانی نوێنەرایەتیمان پرۆژەی (Visit kurdistan) بوو، لەم بارەیەوە نوێنەری حکومەت رایگەیاند؛ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا هەنگاوێکی گرنگی ترینا لە گۆڕەپانی وەرزشی و بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتیکردن و ناساندنی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی پرۆژەی (Visit Kurdistan) لە یاریگاکانی ئیسپانیا و لە جامی مەلیکی ئیسپانیا و لە یاری نێوان (گوادالاخارا و بارسێلۆنا). 
 
ئەمەش بەسەرنج دان و نووسینی (Visit Kurdistan) لەسەر سکرینی یارییەکەی بارسێلۆنا و گوادالاخارا نووسرا.

 
نوێنەری حکومەت دەڵێت ئەمە دەبێتە هۆی راکێشانی دەیان هەزار گەشتیار لە ئیسپانیا و جیهان بۆ هەرێمی کوردستان لە رێگەی پرۆژەی  (Visit Kurdistan) ئەمە جگە لە ناساندنی ناوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە.

 
لەکۆتایی قسەکانیدا نوێنەری حکومەت ئاماژەی بەوەکرد هاندەرانی یاریگە لە چەند خولەکێکدا ناوی (Visit Kurdistan) دەوتەوە کە یارییەکە بەسەدان هەزار بینەری دەبێت لە ئیسپانیا و هەموو جیهانەوە، نوێنەری حکومەت جەختی کردەوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دوای دوو ساڵ کارکردنی بەردەوام دڵخۆشبوون بەوەی کارەکانی نوێنەرایەتیان لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیسپانیا لە کۆبوونەوە و حەرەکەتەوە بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان  بەرەو بەرەکەت دەڕوات.

 
ئەمە یەکەم یاریی بوو لە ئیسپانیا ئاڵای کوردستان لە یاریگەیەکدا بخرێتە سەر بانەری یاریگە و لە یارییەکانی دیکەشدا لەمەودوا ئاڵای کوردستان دەبینرێت.