سبەی ڤان پێرسی و وەین رۆنی یاریی ناكەن


رووداو – هەولێر

راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرای كرد سبەی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر چێڵسی هەردوو هێرشبەری یانەكەی وەین رۆنی و ڤان پێرسی بەشداریی ناكەن.

سبەی لە هەفتەی 22ـەمی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.
دێڤید مۆیس لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرایكرد، هەردوو هێرشبەری یانەكەی وەین رۆنی و ڤان پێرسی بەشداریی ناكەن.

مۆیس گوتی: رۆنی گەڕاوەتەوە مەشقەكان بەڵام هێشتا ئامادەی یاریكردن نییە بەرامبەر چێڵسی، بەڵام بە شێوەیەكی باش مەشق دەكات.

هەروەها رایگەیاند ڤان پێرسی بە هەمان شێوە دەستی بە مەشق كردووەتەوە، ئەگەر هەردوو یاریزانیش بەیەكەوە بگەڕێنەوە ئەوا كارێكی زۆرباش دەبێت.
راهێنەری مان یونایتد لە بارەی ڤان پێرسییەوە گوتی، یاریزانێكی گرینگە، ئێستا خەریكی بەرزكردنەوەی توانای جەستەیی خۆیەتی، هیوادارین ڤان پێرسی و یاریزانەكانی دیكەش بە زووترین كات بگەڕێنەوە پێكهاتەی یانەكەمان.