نەورۆز لەگەڵ خراپترین یانەی عێراق یاریی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی راست، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا لە یاریگەی خۆی دۆڕا.
کاژێر 15:00 نەورزۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی قاسم، تیپەکەی سلێمانی لە دۆخێکی زۆرباشدا نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوی لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە لە خولەکەدا تۆماربکات.
نەورۆز دوای سێ یاریی بەبێ دۆڕان، لە گەڕی رابردوودا لە یاریگەی خۆی بەرامبەر تەڵەبە دۆڕا، بۆیە نایەوێت دووەم دۆڕانی بەدوای یەکیدا تووش ببێت، یانەی قاسم لەم وەرزەدا 11 یاریی دۆڕاندووە، لە یارییەکدا یەکسانبووە و هیچ بردنەوەیەکی نییە، تیپەکە تەنیا 1 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
نەورۆز 3 یاریی لەم وەرزەدا بردووەتەوە، لە 8 یارییدا دۆڕاوە، لە یارییەکدا یەکسانبووە و ئێستا بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.