یایا تۆرێ مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.
رووداو - هەولێر
دیمیتری سێلوک ، بەڕێوبەری کارەکانی تۆرێ رایگەیاند "گرێبەستی یایا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و بە نیاز نییە نوێی بکاتەوە و دەستبەرداری یانەی مانیو دەبێت".
هەروەها باسی لەوەش کرد ، کە یایا دەیەوێت لە یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا یاری بکات و لە ئێستاوە دەستی کردووە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ چەن یانەکەی ئەو دوو وڵاتە.
یایا تۆرێی تەمەن 33 ساڵ ، لە ساڵی 2010 وە لە یانەی بارسێلۆناوە چووە یانەی مانچێستەرسیتی و لە 211 یاریدا 61 گۆڵی تۆمار کردووە.