ڤیدیۆ؛ هەولێر کلاسیکۆی کوردستانی لە دهۆک بردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کلاسیکۆی کوردستان
کلاسیکۆی کوردستان
نیشانەکردن کلاسیکۆی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر کلاسیکۆی کوردستانی لە یانەی دهۆک بردەوە و درێژەی دایە ئەنجامە باشەکانی.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی دهۆک و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێ خاڵی دیکەی بردەوە.
 
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی هەردوولا هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکرد، نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا، لێدانێکی سزا بۆ هەولێر هەژمارکرا، کریستیان بارکۆ سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
دوای چەند خولەکێک، بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی یانەی دهۆک، شێرزوود تێمیرۆڤ گۆڵی دووەمی بۆ ئیمپڕاتۆر تۆمارکرد، بیستەم گۆڵی ئەو یاریزانەیە لەم وەرزەی خولەکەدا و پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە.
 
هەولێر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، دووەم کلاسیکۆی لەسەریەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
چوار یارییە لەسەریەک هەولێر دەیباتەوە، ئێستا یانەکە بە ئەنجامدانی یارییەکی کەمتر لە رکابەرەکانی چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە و خاوەنی 40 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە