بى بى سى يان ئه‌م ئێس ئێن
شیكارى- ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى
له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا له‌پاڵ قوڵبوونه‌وه‌ى كێبڕكێكانى نێوان بارسێلۆنا و ڕياڵ مه‌دريد، كێبڕكێيه‌كى ديكه سه‌ريهه‌ڵداوه، كه ئه‌ويش به‌ربه‌ره‌كانێى سێ كوچكه‌ى هێرشبهرييه له‌م دوو يانه گه‌وره‌ى ئيسپانيادا.
نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ داتا‌و زانيارييه‌كانى چه‌ند ساڵى پێشووى نێوان سێ كوچكه‌ى هێرشبه‌رى بارسێلۆنا و ڕياڵ بخه‌مه‌ڕوو، چونكه له‌م ئينفۆگرافيكهدا ته‌واوى ئامار و داتا و زانيارييه‌كانى تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ده‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌ك له‌سه‌ر تواناى گۆڵكهرى BBC و MSN بكه‌م له‌م وه‌رزه‌دا، كه سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى بارسێلۆنا 91 گۆڵيان تۆمار كردووه، هه‌رچى سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى ڕياڵ مهدريده، 88 گۆڵيان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مايه‌ى سه‌رسوڕمانه و ناهاوسه‌نگى ده‌رفه‌تى تێدايه لهمابهينى BBC و MSN سوارێز ماوه‌يه‌كى زۆر به‌هۆى ڕاگيرانهوه ياريى نه‌كرد، تا 25/10/2014، به دياريكراوى له يارى چوونى كلاسيكۆ، هه‌رچى نهيمار داسيلڤاى بهڕازيلييه، زۆرترين جار ڕاهێنه‌ر لويس داينيشاندووه له‌ناو سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى بلاوگرانا.
واته له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا توانا و تاقه‌ى سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى بارسێلۆنا باشتر‌و به‌هێزتر ده‌ركه‌وتوون.
گرفتهكهى BBC پێكۆڵى ناجێگيرى ئاستى بنزيمه و بۆخۆياريكردنى گاريس بهيڵه، كه ڕۆحى تواناى پێكهوهيى نێوان سێكوچكه‌ى يانه‌كه‌ى كوشتووه.
له بارسێلۆنا له‌پاڵ ئاستبه‌رزى مێسى هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه‌ى ديكه به هه‌موو هێزوتوانايهكيانهوه ده‌جه‌نگن بۆ تۆماركردنى زۆرترين ژماره‌ى گۆڵ، چونكه هه‌م سوارێز و هه‌م نهيمار له ئێستاوه شه‌ڕى شوێنگرتنه‌وه‌ى مێسى ده‌كه‌ن له داهاتوودا، به‌ڵام له ڕياڵ گومانێكى زۆر له سه‌ر داهاتووى به‌يڵ دروست بووه هه‌رچى بنزيمهيه، كه‌م كات ڕاهێنه‌ر وه‌ك هێرشبه‌ر و گۆڵكهرى يانه‌كه پشتى پێ به‌ستووه، بۆيه گاريس به‌يڵ و بنزيمه به‌هيچ جۆروشێوازێك شايه‌نى ئه‌وه نين به نهيمار و سوارێز به‌راورد بكرێن، چونكه سێ كوچكه‌ى بارسێلۆنا سێ مه‌ترسى دروستكهرترين هێرشبه‌رانى وڵاته‌كه‌يان و كيشوهرهكهيان و ته‌نانه‌ت ژماره‌يه‌كى ئێجار به‌هێزى جيهانين، به‌ڵام هه‌مان بۆ چوون بۆ سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى ڕياڵ مه‌دريد ته‌نيا بۆ تواناكانى ڕۆناڵدۆ باش‌ترين ياريزانى جيهان ڕاسته.